نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ هه‌ميشه‌ پارێزه‌رى ماف و ئازادييه‌كانيان ده‌بين

K24 - هەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: له‌م جه‌ژنه‌ پيرۆزه‌دا جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ كولتوورى جوانى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە: "‌خوشك و برايانى مه‌سيحى و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌ميشه‌ پارێزه‌رى ئه‌م كولتووره‌ و ماف و ئازادييه‌كانيان ده‌بين".

دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

جه‌ژنى قيامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سيح (سڵاوى خواى لێ بێت) به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ له‌ ته‌واوى خوشك و برايانى مه‌سيحى له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام و ئاسووده، شادى و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

له‌م جه‌ژنه‌ پيرۆزه‌دا جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ كولتوورى جوانى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ سيمايه‌كى گرنگيى ناسنامه‌ى كوردستانى و مايه‌ى شانازيمانه‌. خوشك و برايانى مه‌سيحى و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌ميشه‌ پارێزه‌رى ئه‌م كولتووره‌ و ماف و ئازادييه‌كانيان ده‌بين.

جه‌ژنى قيامه‌ له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/4/9