ئێران له فه‌ره‌نسا توڕه‌يه
ناڕه‌زايه‌تى خۆى له باره‌ى سازكردنى كۆنگره‌ى موجاهيدينى خه‌لق له پاريس بگه‌يه‌نێته حكومه‌تى فه‌ره‌نسا.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، باڵيۆزى فه‌ره‌نساى له تاران بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ى ناڕه‌زايه‌تى خۆى له باره‌ى سازكردنى كۆنگره‌ى موجاهيدينى خه‌لق له پاريس بگه‌يه‌نێته حكومه‌تى فه‌ره‌نسا.
رۆژى يه‌كشه‌ممه و دوو شه‌ممه‌ى رابردوو، موجاهيدينى خه‌لق، له پاريس كۆنگره‌يه‌كيان ساز كرد و تێيدا داواى رووخانى ئێرانيان كرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئيرناى ئێرانى بڵاويكرده‌وه، كه به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى خۆرئاواى ئه‌وروپا له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌بو قاسم دولفى نامه‌ى ناڕه‌زايه‌تى ئێرانى داوه‌ته باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له تاران.
دولفى به باڵيۆزه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، سازكردنى ئه‌و جۆره كۆنگرانه له دژى كۆمارى ئيسلامى ئێران، پێچه‌وانه‌ى رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانه و ناكرێت رێگه بدرێت له وڵاتێكه‌وه هێرشى پڕوپاگه‌نده‌يى بكرێته سه‌ر وڵاتێكى ديكه.
ئێران داواشيكرد، فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێستى خۆى به روونى له باره‌ى دۆسيه‌ى موجاهيدينى خه‌لق بخاته‌ڕوو.
له به‌رامبه‌ردا باڵێۆزى فه‌ره‌نسا، رايگه‌ياندووه، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى به ره‌سمى دانى به موجاهيدينى خه‌لقدا نه‌ناوه و ئه‌و كۆنگره‌يه‌ش په‌يوه‌ندى به حكومه‌ته‌وه نييه و له زووترين كاتيشدا نامه‌ى ناڕه‌زايه‌تى ئێران ده‌گه‌يه‌نێته پاريس بۆ ئه‌وه‌ى رێككارى پێويست بگيرێته به‌ر.