نوێنه‌ره‌كه‌ی كوردستان خاڵێكی له به‌غدا ده‌ستخست
یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی خۆی له چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پله‌یه‌كی عێراق ئه‌نجامدا
له چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر یه‌كه‌مین یاریی خۆی له‌م قۆناخه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك ده‌ست پێكرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی برایه‌تی له یاریگه‌ی (شه‌عب) له به‌غدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی سناعات كاره‌با به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به‌یه‌كسانبوون به گۆڵێك كۆتایی هات.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا، ناونیشانی ئه‌نجامی یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی (حسێن و به‌حری) به هه‌مان ئه‌نجام یه‌كسانبوون بوو به گۆڵێك.
یاریی داهاتووی یانه‌ی برایه‌تی له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له به‌رانبه‌ر یانه‌ی به‌حری ده‌بێت.
یارییه‌كانی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین به سیستمی خول له شاری به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت، له كۆتاییدا دوو یانه‌ی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه بۆ خولی نایابی تۆپی پێی عێراق سه‌رده‌كه‌ون، دوو یانه‌كه‌ی دیكه‌ش له خولی پله‌یه‌كی عێراق ده‌مێننه‌وه.