دەلای لاما داوای لێبوردن لە منداڵێک دەکات
K24 - هەولێر:
دەلای لاما، رابەری رۆحی تبتییەکان داوای لێبوردن دەکات و پەشیمانی دەردەبڕێت لەسەر ئەوەی بە منداڵێکی گوتبوو، ئەگەر بیەوێت دەتوانێت "زمانی بمژێت".
نوسینگەی رابەری رۆحی تبتییەکان رایگەیاند، دەلای لاما دەیەوێت داوای لێبوردن لەو منداڵە و خێزانەکەی بکات لەسەر ئەو قسانەی پێی گوتووە، کە رەنگە بووبێتە هۆی ئازاردانی.
نوسینگەی دەلای لاما روونیشیکردەوە، "زۆرجار رابەری رۆحی تبتییەکان تەنانەت لەبەردەم خەڵکدا و لەبەردەم کامێراکانیشدا، بە شێوەیەکی بێتاوان گەمە و گاڵتە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکات کە چاویان پێی دەکەوێت، ئێستاش پەشیمانە لەو رووداوە.
دەلای لاما لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ماچی دەمی قوتابییەک دەکات و ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و تووڕەیی و رەخنەی خەڵکی بەدوای خۆیدا هێنا.
زۆرینەی رەخنەگران دەڵێن: دەلای لاما کارێکی نەشیاوی بەرانبەر بەو منداڵە کردووە.
ماڵپەڕی BBCـی بڵاویکردەوە، پێدەچێت رووداوەکە لە پەرستگای دەلای لاما لە دارامشالا لە 28ی شوبات روویدابێت. لەو رۆژەدا رابەری رۆحی تبتییەکان چاوی بە نزیکەی 120 قوتابی کەوتبوو.
The Dalai Lama kissing a child...I find this highly disturbing, especially the crowd laughing, it's bordering on Absolutely Insane 🔥 🧐 pic.twitter.com/KptMTunmHM
— 𝙍𝙄𝙎𝙀𝙈𝙀𝙇𝘽𝙊𝙐𝙍𝙉𝙀 (@Risemelbourne) April 10, 2023