به‌ فه‌رمی، مانچێسته‌ر سیتی گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی واژۆ كرد

مانچێسته‌ر سیتی به‌ فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی، كڕینی یاریزانێكی لاوی له‌ خولی تۆپی پێی رووسیاوه‌ راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌ فه‌رمی له‌ راگه‌یاندراوێكدا، كڕینی ئۆلێكسانده‌ر زیچینكۆی ئۆكرانی له‌ یانه‌ یوفای رووسیاوه‌ ئاشكرا كرد.

زیچینكۆی ته‌مه‌ن 19 ساڵان، كه‌ له‌ هێڵی ناوه‌ند یاریی ده‌كات، پێشتر له‌ وه‌رزی 2013 ـ 2014 یاریی بۆ یانه‌ی شاختار دۆنتیسك كردووه‌، دواتر ڕوویكردۆته‌وه‌ خولی رووسیا، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكرانیاش به‌شداریی له‌ یارییه‌كانی یۆرۆی 2016 كرد، به‌ڵام له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاواییان كرد.

زچینكۆ بووه‌ چواره‌مین گرێبه‌ستی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، دوای هاتنی (ئیلكای گوندۆگان، ئارۆن مووی و نۆلیتۆ).