له‌باره‌ی پشووی سبه‌ی بڕیاردرا
K24 – هەولێر:
پێشتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا، كه‌مێكی دیكه بڕیار له‌باره‌ی پشووی سبه‌ی چوارشه‌ممه ده‌درێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌كان، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سبەی چوارشەممە، کە دەکاتە 12ـی نیسانی 2023، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەوامی فەرمی دەبێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانەوە هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌هه‌ولێر، پارێزگار و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی پشووی سبه‌ی چوارشه‌ممه، به ئۆنڵاین لهكۆبوونهوهدابوون.