بێبازاڕی دانه‌وێڵه‌ی كوردستان جووتیارانی نیگه‌ران كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌می گه‌نم له هه‌رێمی كوردستان زیادبووه، به‌ڵام وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی كۆی گه‌نمی جوتیاران كیشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن نزیكه‌ی 650 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه‌ته‌وه و به‌م 10 رۆژه‌ش كه درێژكراوه‌ته‌وه نزیكه‌ی 250 هه‌زار تۆنی دیكه وه‌رده‌گیرێته‌وه. بەمەش پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 300 هه‌زار تۆن گه‌نم بێ كڕیار بمێنێته‌وه.
بڕبرەی ئاسایشی خۆراك لە ھەرێمی کوردستان ساڵ بە ساڵ لە زیاد بووندایە, بەڵام بێبازاری بەرۆکی بەرنادات, بەجۆرێك لەم ساڵدا بەرھەمی گەنم و جۆ، بە ریژەی ٥٠% زیادی کردووە, بەڵام پێناچێت ئەم زیادبوونە زۆر دڵخۆشکەر بێت بۆ جوتیارانی ھەرێم, چونکە حکوومەتی عێراقی ساڵێك پارەی جووتیاران بەتەواوی نادات و ساڵێکیش بەرھەمی گەنم و جۆ جووتیاران بەتەواوی وەرناگرێتەوە, یەکێتی جووتیارانیش ھەموو ھیوایەکیان بە حکوومەتی ھەرێمە بۆ دۆزینەوەی بازاڕ بۆ گەنمەکەیان.
ئیستا کە ماوەی وەرگرتنی گەنم بۆ دە رۆژی دیکە درێژکرایەوە, بەڵام ئەو ماوەیەش فریای وەرگرتنی ھەموو گەنم ناکەوێت, چونکە پێشبینی دەکرێت لەو ماوەیەدا تەنھا 200 هه‌زار ھەزار تۆنی دیکە وەربگیریت.