یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واژۆكرا

K24 - هەولێر:
سوودانى سه‌رپه‌رشتی واژووكردنی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له نێوان عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات.
رۆژی چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له نێوان عێراق و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردن له نێوانیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واژوو كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سوودانی، جگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، یاداشته‌كه ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌ت له بواره جیاوازه‌كانی دیكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه: هاوکاری پێشخستنی پرەنسیپی شەفافیەت و لێپرسینەوە و ده‌ستپاكی لە کەرتی گشتی و تایبەت.