له جامی سووپه‌ری ئه‌وڕووپا سه‌ركردایه‌تی ریال مه‌درید ده‌كات
پێكانه‌كه‌ی كریستیانۆ، زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌لڤارۆ مۆراتا هێناوه‌ته پێش كه وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی و رابه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا بكات.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت شوێنی پێكرانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت كه له فایناڵی یۆرۆی 2016 تووشی پێكانێك بوو به ئه‌لڤارۆ مۆراتا پڕ بكاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه گاریس به‌یڵ نه‌توانێت به ته‌واوه‌تی بۆ جامی سوپه‌ری ئه‌وڕوپی ئاماده بێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت و مۆراتا و بێنزێما به‌یه‌كه‌وه له هێڵی هێرشبردن یاری بكه‌ن.
بڕیاره یاریی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و سێڤییا له 9ـی مانگی ئابی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.