هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ده‌ستگیركردنی سەرکردەیەکی داعش لە رۆژهەڵاتی سووریا راگه‌یاند

هه‌لیكۆپته‌رێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ جۆری بلاك هاوك - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
هه‌لیكۆپته‌رێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ جۆری بلاك هاوك - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

K24 – هەولێر:

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا، ده‌ستگیركردنی سەرکردەیەکی داعشی به‌ناوی حوزەیفە یەمەنی و دوو لە هاوکارەکانی لە رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند.

فەرماندەکە لە بەیاننامەیەکدا راشیگەیاند، هێزەکانی ئەمەریکا لە درەنگانی ئێوارەی 8ــی نیسان، بە هەلیکۆپتەر لە رۆژهەڵاتی سوریا ئه‌م هێرشه‌یان ئەنجامداوه و حوزەیفە یەمەنی و دوو لە هاوکارانی ده‌ستگیركران و هیچ حاڵەتێکی کوژراو و برینداریش له‌ ریزی هاووڵاتییانی سیڤیلی ناوچه‌كه‌ رووی نه‌دا.

Fly Erbil Advertisment