كوردانی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی نه‌مسا گردبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست

له‌ 27ه‌مین ساڵیادی تیرۆركردنی عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو

K24 - هه‌ولێر:

لە بیست و حەفتەمین ساڵڕۆژی تیرۆر كردنی دکتور عەبدولرەحمان قاسملوو سکرتێری گشتیی پێشووی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ژمارەیەك لە کوردانی دانیشتووی ئەمریکا لەبەردەم باڵوێزخانەی نەمسا لە واشنتۆن، کۆبوونەوەیەکیان رێکخست.

ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی ئیدانەکردنی تیرۆركردنی دکتۆر قاسملوو لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە پشتگوێخستنی دۆسیەی ئەم تیرۆرە لە لایەن حکوومەتی نەمسا، لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا رێکخرابوو.

لە ساڵی 1988 دا، دکتور قاسملوو سکرتێری ئەوکاتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا تیرۆر کرا، بەڵام ئەو کەسانەی گومان دەکرا ئەنجامدەری ئەم تیرۆرە بن لەلایەن حکوومەتی نەمساوە رادەستی ئێران کرانەوە و لە ماوەی 27 ساڵی رابردوودا ئەم دۆسیەیە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی نەماوەو پشتگوێ خراوە.