سوپاى ده‌ريايى ئێران له كه‌شتييه‌كى سه‌ربازى ئه‌مريكا نزيكده‌بێته‌وه
هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وێنەی پێنج کەشتیی سەربازیی ئێرانی بڵاو کردووەتەوە کە لە کەشتییەکی سەربازیی ئەمریکی نزیک بوونەتەوە.
K24 – هه‌ولێر:
هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وێنەی پێنج کەشتیی سەربازیی ئێرانی بڵاو کردووەتەوە کە لە کەشتییەکی سەربازیی ئەمریکی نزیک بوونەتەوە.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، جه‌نه‌راڵێكى ئه‌مريكايى يه‌كێك بووه له سه‌رنشينانى كه‌شتييه سه‌ربازيه‌يكه.
سوپای پاسدارانی ئێرانیش رایگەیاندووە، بە مەبەستی چاودێری کردنی کەشتییەکی ئەمریکی کە بە تەما بووە لە گەرووی هورموزەوە تێپەڕ بێت، تا مەودای 500 مه‌تر لەو کەشتییە نزیک بوونەتەوە.
جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتێل کە فەرماندەی هەموو هیزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە رایگەیاندووە، ئەگەرچی ئەو نزیک بوونەوەیە بێ مەترسی بووە، بەڵام ئەوە نیگەرانیی لای هێزەکانی ئەمریکا دروست کردووە کە چۆن لە ماوەیەکی کەم دا دەبێ بتوانن بڕیار بدەن کە ئاخۆ کەشتییەکانی سوپای پاسداران مەترسییان دەبێت یا نا.