ئێران ره‌تيكرده‌وه‌ وه‌ڵامى ره‌خنه‌گران بداته‌وه‌

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران رايگه‌ياند، دەزانین دژایەتییەکان لەگەڵ حکوومەت لە کوێوە سەرچاوە دەگرن، بەڵام بە تەما نین رووبەڕووی رەخنەگران و نەیارانمان ببینەوە.

K24 – هه‌ولێر:

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران رايگه‌ياند، دەزانین دژایەتییەکان لەگەڵ حکوومەت لە کوێوە سەرچاوە دەگرن، بەڵام بە تەما نین رووبەڕووی رەخنەگران و نەیارانمان ببینەوە.

محەممەد باقر نەوبەخت، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران رایگەیاندووە، ئەوەی کە حکوومەت رەخنەگری هەبێ ئەمری واقیعە و ئێمە نامانەوێت رووبەڕووبوونەوەی هەواڵگری و ئەمنیمان لەگەڵ رەخنەگران و نەیارانمان هەبێت.

نەوبەخت گوتيشى: حکوومەتی ئێران ئاگادارە کە دژایەتییەکان لە کوێوە سەرچاوە دەگرن و لە لایەن چ کەسانێکەوە رێکدەخرێن، بەڵام بە پێویستی نازانین دژکردەوەمان هەبێت.

پێشتر گوتەبێژی حکوومەتی ئێران لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە بڵاو کردنەوەی لیستی مووچەی بەرپرسانی باڵای حکوومەت رایگەیاندبوو، ژووری عەمەلیات لە دژی حکوومەتی دروست کراوە کە بە مەبەستی سیاسی هەموو رۆژانی شەممە کۆدەبنەوە و بۆ کار کردن لە دژی حکوومەت بڕیار دەدەن.