مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو: په‌كه‌كه بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی و پارته‌كه‌ی تاڵه‌بانی به ته‌واوی كۆنتڕۆڵكردووه

K24 – هەولێر:
له نوێترین لێدوانی‌دا له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیکردەوە، په‌كه‌كه له سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌كه و پارته‌كه‌ی تاڵه‌بانی به ته‌واوی كۆنتڕۆڵكردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (13ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەل سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی لەسەر ئەوە كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی دژی هه‌موو جۆره رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌وه‌ستێته‌وه و جیاكاری ناكات، و گله‌یی له ئه‌وروپا و ئه‌مەریكاش ده‌كات كه پاڵپشتی له یه‌په‌گه و په‌كه‌كه ده‌كه‌ن.
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو گوتی،"نه‌ك ته‌نیا فه‌ره‌نسا، ئه‌مریكاش له سووریا هاوكاری په‌كه‌كه و یه‌په‌گه ده‌كه‌ن، ئێمه پێمانوایه كه پشتیوانییه‌كانی ئه‌وان سنووردار نییه، په‌كه‌كه له سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌كه و پارته‌كه‌ی تاڵه‌بانی به ته‌واوی كۆنتڕۆڵكردووه، هه‌روه‌ها له‌وێش كاریگه‌ری و هه‌ژموونی ئه‌مریكا هه‌یه، ئێمه ده‌زانین ئه‌م كارانه بۆچی ده‌كه‌ن، لایه‌نێك ده‌ڵێن تیرۆریست، لایه‌نێكی دیكه پشتگیرییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌م شێوه‌یه شه‌ڕی تیرۆر ناكرێت".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، "توركیا دژی هه‌ر جۆره رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌وه‌ستێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاكاری له نێوانیاندا بكات، ئێمه دژی ئایدۆلۆژیای ئه‌وانیش ده‌وه‌ستینه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین بۆ نه‌هێشتنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، كه ئه‌وروپا پاڵپشتی ئه‌وان ده‌كات".
رۆژی (هەینی 7ی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی روویدا و بەوهۆیەوە ئاگر لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کەوتەوە. پاش رووداوەکەش ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند هێرشی درۆنی بووە.
لەلایەن خۆیانەوە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد، هێرشەکە بۆ بە ئامانجگرتنی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکەیان بووە و لە هەوڵێکی کوشتن لەلایەن تورکیاوە رزگاری بووە و گەڕاوەتەوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە سووریا.
هاوکات رۆژی (شەممە 8ی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) قاسم ئەعرەجی، لەسەر رێنمایی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسییەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی سەردانی سلێمانی کرد و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ هێرشەکە کرد.