رەوتی سەدر سەرجەم چالاکییەکانی رەوتەکەی بۆ ماوهی ساڵێك هەڵپەسارد

K24 – هەولێر:
رێبەری رەوتی سەدر سەرجەم چالاکییەکانی رەوتەکەی بۆ ماوهی ساڵێك هەڵپەسارد و هەژمارەکەشی لە تویتەر داخست.
لە راگەیاندراوێکدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، دەیەوێت ببێتە چاکسازیخوازی عێراق، لەکاتێکدا ناتوانێت چاکسازی لەناو رەوتەکەی خۆشیدا ئەنجامبدات، کە ئەمەش هەڵەیە و کێشە گەورەکەیە لە بەردەوامبوون لە سەرکردایەتیکردنی رەوتی سەدردا، وە هەندێک کەس هەن خاوەنی دۆزن و هەندێک کەسی دیکەش هەن گەندەڵن.
موقتەدا سەدر راشیگەیاند، وای بەباش دەزانێت چالاکییەکانی رەوتەکەی جگە لە نوێژی هەینی و دەستەی کولتوری، بۆ ماوەیەک هەڵپەسێرێت کە کەمتر نەبێت لەساڵێک، بۆ دەرخستنی بێتاوانی خۆی لەبەردەم خودا و دوومیش لەبەردەم باوکیدا.
سەدر بڕیاری داخستنی مەزاری محەممەد باقر سەدری باوکیشی دا تا پاش جەژنی رەمەزان.
یەکێکی دیکە لە هەنگاوەکانی موقتەدا سەدر داخستنی هەژمارەکەیەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە بووبووه سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی پەیام و راگەیەندراوەکانی.
