"سه‌در ناگه‌ڕێته‌وه ناو پرۆسه‌ی سیاسی"

K24 - هەولێر:
ئاژانسی فرانس پرێس هه‌نگاوه‌كانی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به داخستنی هه‌ژماره‌كه له تویته‌ر و سڕكردنی ره‌وته‌كه‌ی له‌چالاكی بۆ ماوه‌ی ساڵێك، به‌مانای نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی لێكده‌درێته‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس نووسیویه‌تی: سه‌در به كۆكردنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار له شوێنكه‌وتووانی به‌رده‌وام بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی سیاسییه‌كانی عێراق، كه له‌مدواییه‌دا وه‌ك پاڵه‌وانێك له‌دژی گه‌نده‌ڵی خۆی پیشاندابوو، بۆیه سڕكردنی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی ره‌وته‌كه‌ی هه‌مووانی تووشی شۆك كردووه.
ئاژانسەکە ئەوەشی بڵاوكردووه‌ته‌وه، بڕیاری سڕكردنه‌كه بەهۆی سەرهەڵدانی گرووپێکەوە بووە لەناو رەوتی سەدر کە هەڵگری بانگەشەیەکی ئایینی توندڕەون و سەدر وەک یەکێک لە ئیمامە پیرۆزەکانی شیعە دەبینن.
پێشتریش لە راگەیاندراوێکدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندبوو، وای بەباش دەزانێت چالاکییەکانی رەوتەکەی جگە لە نوێژی هەینی و دەستەی کولتووری، بۆ ماوەیەک هەڵپەسێرێت کە کەمتر نەبێت لەساڵێک، بۆ دەرخستنی بێتاوانی خۆی لەبەردەم خودا و دوومیش لەبەردەم باوکی‌دا.
سەدر بڕیاری داخستنی مەزاری محەممەد باقر سەدری باوکیشی دا تا پاش جەژنی رەمەزان.
یەکێکی دیکە لە هەنگاوەکانی موقتەدا سەدر داخستنی هەژمارەکەیەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە بووبووه سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی پەیام و راگەیەندراوەکانی.