قۆناغی دووەمی دامەزراندنی بنكەی ئەتۆمی بووشەھر دەستیپێكرد
كۆمپانیای رووس ئەتۆمی رووسی، كە كۆمپانیایەكی حكوومییە، رایگەیاندووە، قۆناغی دووەمی دانانی بناغەی بنكەی ئەتۆمی بووشەھر تا كۆتایی ئەمساڵ كۆتایی پێدێت.
K24 – ههولێر:
كۆمپانیای رووس ئەتۆمی رووسی، كە كۆمپانیایەكی حكوومییە، رایگەیاندووە، قۆناغی دووەمی دانانی بناغەی بنكەی ئەتۆمی بووشەھر تا كۆتایی ئەمساڵ كۆتایی پێدێت.
بە گوێرهى ھەواڵی سپۆتنیكی رووسی، نیكۆلای سپاسكی جێگری بەڕێوبەری گشتیی كاروباری نێودەوڵەتی كۆمپانیای رووس ئەتۆم، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، كۆمپانیاكەیان لە چەندین پرۆژەی گرنگی ھاوبەش لەگەڵ ئێراندا ھاوكارییان ھەیە كە گرنگترینیان پرۆژەی پەرەپێدانی پیشەسازی لەبواری وزەی ناوەكیدایە.
ئێران و رووسیا لەساڵی 2014ەوە لەبارەی دروستكردنی دوو رێئاكتۆری نوێ لە بنكەی بووشەھر رێككەوتوون و قۆناغی یەكەمی ئەو پرۆژەیە لە سەرەتای ساڵی 2015ەوە دەستپێكردووە.