وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: هه‌ر ئهندامێكمان به‌رتیل وه‌ربگرێت له كاره‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه
K24 - هەولێر
وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر ئه‌ندامێكیان به‌هۆی وه‌رگرتنی به‌رتیله‌وه ئاسانكاری بۆ لایه‌نێك یان كه‌سانێك بكات، راسته‌وخۆ له كاره‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه.
عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە، هه‌ر ئه‌ندامێكی هێزه‌كانیان له‌پێناو وه‌رگرتنی به‌رتیل ئاسانكاری بۆ كه‌سانێك یان لایه‌نێك بكات، سزاكه‌ی ئه‌وه‌یه راسته‌وخۆ له كاره‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه.
شه‌ممه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وەزارەتی ناوخۆ لە رووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ هاووڵاتییان هەیە، بۆیه هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ نه‌هێشتنی به‌رتیل و خاوه وه‌رگرتن له هاووڵاتیان.
راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی تائێستا پشكنینی مادده‌ی هۆشبه‌ریان بۆكراوه له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان چوار هه‌زار ئه‌ندامه و به‌شێك له ئاڵوودهبووانیش داوای چاره‌سه‌ری پزیشكیان كردووه.