فهرهنسا وهڵامى ئێران دهداتهوه
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، ئەو تۆمەتانەی ئێرانى رهتكردهوه، كە باسى لە پشتیوانی فەرەنسا لە رێكخراوی مەجاھدینی خهلق دهكرد.
K24 – ههولێر:
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، ئەو تۆمەتانەی ئێرانى رهتكردهوه، كە باسى لە پشتیوانی فەرەنسا لە رێكخراوی مەجاھدینی خهلق دهكرد.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە كاردانەوە بە بانگكردنی باڵیۆزی فەرەنسا لە تاران لە پەیوەندی لەگەڵ تۆمەتباركردنیان لە لایەن ئێرانەوە، وتی: فەرەنسا ھیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ رێكخراوی موجاھدینى خهلقدا نییە.
رامن نادال وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە كۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆیدا ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، ئەو وڵاتە ھیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ رێكخراوی موجاھدینی خهلقدا نییە و ئەو تۆمەتانەی ئێرانیشی رەتكردەوە، كە باسی لە پشتیوانی فەرەنسا لە موجاھدین كردبوو.
شەممەی رابردوو لە کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوی موجاهدینی خهلقى بەرهەڵستکاری حکوومەتی ئێران لە پاریس، كە کۆمەڵێک لە کەسایەتی سیاسیی وڵاتان بەشداربوون، تورکی فەیسەڵ بەرپرسی پێشووتری دەزگای هەواڵگری سعودییە لەو کۆبوونەوەیەدا باسی رووخاندنی حکوومەتی ئێرانی کرد. ئێرانیش، باڵیۆزی فەرەنسای بانگ کردە وەزارەتی دەرەوە و نامهى ناڕهزايهتى پێدا.