سەرۆک بارزانی: ئەو تاوانانەی دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجام دراون هەرگیز لەبیر ناكرێن

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی نیسانی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی بڵاوکردەوە.

سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: "تاوانی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی و سەرجەم ئەو تاوانانەی دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجام دراون، برینی قووڵن لەسەر جەستەی گەلەكەمان و هەرگیز لەبیر ناكرێن".

 

Fly Erbil Advertisment