سەرۆک بارزانی: ئەو تاوانانەی دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجام دراون هەرگیز لەبیر ناكرێن
پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی

K24 - هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی نیسانی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی بڵاوکردەوە.
سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: "تاوانی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی و سەرجەم ئەو تاوانانەی دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجام دراون، برینی قووڵن لەسەر جەستەی گەلەكەمان و هەرگیز لەبیر ناكرێن".
تاوانی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی و سەرجەم ئەو تاوانانەی دەرهەق گەلی كوردستان ئەنجام دراون، برینی قووڵن لەسەر جەستەی گەلەكەمان و هەرگیز لەبیر ناكرێن.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) April 16, 2023