داعش هه‌واڵى كوژرانى ئه‌بو عومه‌ر چيچانى راگه‌ياند
دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندينجار هه‌واڵى كوژرانى بڵاوكرايه‌وه و داعش بێده‌نگى لێ‌كرد، ئه‌مڕۆ بۆ يه‌كه‌مجار داعش هه‌واڵى كوژرانى ئه‌بو عومه‌ر چيچانى راگه‌ياند.
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندينجار هه‌واڵى كوژرانى بڵاوكرايه‌وه و داعش بێده‌نگى لێ‌كرد، ئه‌مڕۆ بۆ يه‌كه‌مجار داعش هه‌واڵى كوژرانى ئه‌بو عومه‌ر چيچانى راگه‌ياند.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌عماقى سه‌ر به رێكخراوى داعش رايگه‌ياند، له ميانى شه‌ڕه‌كانى سنوورى مووسڵ و له ناوچه‌ى شه‌رگات ئه‌بو عومه‌ر چيچانى كوژراوه.
ئاژانسه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، چيچانى له ميانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشێكى سه‌ربازى بۆ سه‌ر مووسڵ كوژراوه.
ئه‌و سهرچاوهيهى داعش واده‌ى كوژرانى ئه‌بو عومه‌رى ئاشكرا نه‌كردووه، كه له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا چه‌ندين جار حكومه‌تى عێراق رايگه‌ياندبوو، كوژراوه.
پێشتر كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى بڵاويكردبوويه‌وه، كه وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا رايگه‌ياندووه، چيچانى به هۆى هێرشێكى ئاسمانيى ئه‌مريكاوه له ناوچه‌ى شهداديهى سووريا بريندار بووه و به‌و هۆيه‌وه مردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مريكا پاداشتى پێنج مليۆن دۆلاريان ته‌رخانكردبوو بۆ هه‌ر كه‌سێك زانيارى گرنگ له باره‌ى ئه‌بو عومه‌ر چيچانى بداته ئه‌مريكا.
واشنتن له‌و بڕوايهدابوو، چيچانى ئهندازيارى سه‌ره‌كى پێشڕه‌وييه‌كانى داعش بووه له عێراق و سووريا.