پێشبینی ده‌كرێت تا 2017 ژنان فه‌رمانڕه‌وایی جیهان بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، ژماره‌ی ژنانی سه‌ركرده له‌مساڵدا له جیهان له بهرزبوونهوهیهوه دایه.
تیریزا مای، یه‌كێكه له ژنه سه‌ركرده هه‌ره دیاره‌كانی به‌ریتانیا و له راگه‌یاندنه‌كان، به "ژنه ئاسنینه نوێیه‌كه" ناو ده‌برێت، كه پێشتر ئه‌و ناسناوه بۆ مارگرێت تاچه‌ر له ساڵانی 1979 تاكو 1990، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بووه، به‌كارده‌هات.
تیریزا ئه‌مڕۆ به سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، له‌لایه‌ن شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌م ده‌ستنیشان كرا.
هه‌روه‌ها ئه‌نگێلا مێركل، ته‌مه‌ن 61 ساڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، به‌ناوبانگترین ژنی ئه‌وروپا و خاوه‌ن به‌هێزترین پێگه‌یه.
هه‌روه‌ها هیلاری كلینتۆن، وه‌ك كاندیدی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێشبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه بڕیاره مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م وڵاته ئه‌نجام بدرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێلین كلارك، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی نیوزلاند، له‌گه‌ڵ 5 ژنی دیكه، خۆیان ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی بان كی مون، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بگرنه‌وه.