سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: کۆمەڵکوژی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی لەبیرناکرێت و بەڕێزەوە یادی قوربانییەکان دەکەینەوە

K24 - هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 36 ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی رایگەیاند، هیچکات قوربانیان لەبیر ناکەین و بەرێزەوە یادیان دەکەینەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە (16ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ئەمڕۆ ساڵیادی 36 ساڵەی گیانلەدەستدانی سەدان هاووڵاتی کوردە، کە لەلایەن سەددام حوسێنەوە کیمیاباران کران. ئەو کۆمەڵکوژییە ئامانجی سەرەکی جینۆسایدەکە بوو، هیچکات لەبیرناکرێت. دڵتەنگین بۆ ئەوانەی گیانی خۆیان بەختکرد، بۆ ئەو خێزانانەی بوونە قوربانی. بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە".
Today marks the day 36 years ago that hundreds of Kurds were slain by Saddam Hussein’s chemical weapons.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) April 16, 2023
The massacre was a focal point of the genocide. It will never be forgotten.
We grieve the lives lost and families destroyed. We honor their memory. pic.twitter.com/LaoZ0Ilxig