ئه‌سه‌د سه‌ركه‌وتنی عێراق به سه‌ركه‌وتنی خۆی ده‌زانێت
ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵه
K24- هه‌ولێر
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا سه‌ركه‌وتنی عێراق به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش به سه‌ركه‌وتنی سوریا ده‌زانێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی سانای سوری، ئه‌سه‌د له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند سوپای هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سوریا له گۆڕه‌پانێكدا خه‌بات ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كامه‌یان، به سه‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌سه‌د كه ته‌نیا به‌رپرسانی روسی، ئیرانی، عێراقی و لوبنانی سه‌ردانی ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنی سوپاكه‌ی دڵنیایی ده‌داته فاڵح فه‌یاز و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی فهلوجهشی له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات.
هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، په‌یامی عه‌بادی سه‌باره‌ت به هاوكاری سیاسی، سه‌ربازی و ئه‌منییه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له شه‌ری دژی تیرۆر راده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د كردووه و له ورده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵیش ئاگادار كردۆته‌وه.