عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سوودانی په‌یوه‌ندییه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له ئاستێكی به‌رزدایه
"یه‌كه‌ی 70 و 80 نه‌ماون"

K24 - هه‌ولێر:
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه و پێكهێنانی لیوای هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی په‌یوه‌ندییه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له ئاستێكی به‌رزدایه. ده‌شڵێت: یه‌كه‌ی 70 و 80 نه‌ماون.
له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له ئاستێكی به‌رزدایه، بۆیه هه‌ر بڕیارێك كه له‌ئاستی سه‌ربازی یاخوود ئه‌منی ده‌درێت، به ئاگاداری و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌درێت.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق راشیگه‌یاند، سوپای عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ناتوانێ كۆنترۆڵی ئه‌منییه‌تی بكات به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه.
ده‌شڵێت: مه‌ترسییه‌كان بۆسه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه بۆشایی ئه‌منیین، هێشتا ماون و كۆتاییان پێنه‌هاتووه، چونكه داعش هێشتا ده‌توانێ له‌و ناوچانه خۆی حه‌شاربدات، هاوشێوه‌ی چیای قه‌ره‌چووغ، حه‌مرین و كه‌ركووك تكریت.
دووپاتیكرده‌وه، بوونی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی ئیتیحادی له‌و ناوچانه‌ی كه به بۆشایی ئه‌منیی ناسراون، گرفت دروست ده‌كات.
هیواشیخواست، بودجه‌ی گشتی عێراق په‌سندبكرێت، كه شایسته داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی و جێگیركردنی مووچه‌ی هه‌ردوو لیوای هاوبه‌شی لێده‌كه‌وێته‌وه، كه ناوچه بۆشاییه ئه‌منییه‌كانی پێ پڕده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به په‌سندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق، زۆربه‌ی كێشه داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كۆتاییان پێدێت.
له‌باره‌ی هێزه‌كانی 70 و 80، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ده‌ڵێت: هێزه‌كانی 70 و 80 نه‌ماون، بوون به فیرقه‌ی یه‌ك و دوو، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.