دوای نۆ ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی یه‌مه‌ن جۆرێك له ئاشتیی هاتووه‌ته ئاراوه
حووسییه‌كان پێشوازییان له شاندێكی سعوودیه كرد
K24 – تەعز/یەمەن
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان لایه‌نه‌كانی جه‌نگ له یه‌مه‌ن، شه‌قامی ئه‌و وڵاته گه‌شبینه به كۆتاییهاتن به جه‌نگی ئه‌و وڵاته و پێشوازیكردنی شاندی سعوودیه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه، كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ئال جابر، باڵیۆزی سعوودیه له سه‌نعاوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا.
چه‌ند رۆژێك دوای تێپه‌ڕبوونی 9 ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی یه‌مه‌ن، جۆرێك له ئاشتبوونه‌وه له‌نێوان لایه‌نه‌كانی ململانێی ئه‌و وڵاته هاتووه‌ته ئاراوه، حووسییه‌كان له شاری سه‌نعا به نێوه‌ندگیری عوممان بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ پێشوازییان له شاندێكی سعوودیه كرد، كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ئه‌لجابر، باڵیۆزی ئه‌و وڵاته‌وه له یه‌مه‌ن سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا، ئه‌مه‌ش كه یه‌كه‌م سه‌ردانییه‌تی دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، شه‌قامی یه‌مه‌ن به‌م هه‌نگاوه گه‌شبینه.
عه‌بدوڵڵا عه‌لی، هاووڵاتییەکی یه‌مه‌نە و دەڵێت: "دۆخه‌كه بۆ هه‌موو گه‌ل سه‌خته، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش له دۆخێكی سه‌ختدان، هیوادارین شه‌ڕ به یه‌كجاری كۆتایی بێت و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن و دۆخه‌كه وه‌ك جاران بگه‌ڕێته‌وه".
له‌كاتێكیشدا حووسييه‌كان مه‌رجه‌كانیان خستووه‌ته‌ڕوو كه بریتین له وه‌ستاندنی ده‌ستوه‌ردانی سعوودیه و خه‌رجكردنی مووچه‌ی راگیراوی فه‌رمانبه‌ران، باڵیۆزی سعوودیه ده‌ڵێت: سه‌ردانه‌كه‌یان له‌پێناو چه‌سپاندنی ئاگربه‌ست و پشتیوانیكردنی ئاڵوگۆڕكردنی سه‌رجه‌م دیله‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی گشتگیر، به‌ڵام چاودێران له‌وباوه‌ڕه‌دان، هیچ چاره‌سه‌رێك به‌و خێراییه روونادات.
ئه‌حمه‌د هه‌زاع، شرۆڤه‌كاری سیاسی بە کوردستان24ی گوت: "هیچ هێزێکی راستەقینە نییە بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەرجە گرنگانەی خۆیان له گەڕانەوە بۆ كاری سیاسی و شەرعیەت و کارکردن لەسەر دۆسییه سیاسییەکاندا ده‌بینێته‌وه، پێموایە هێشتا پرسه‌كه كۆسپی زۆری تێدایه و گرژییه‌كان به‌رده‌وامن".
به‌گوته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی یه‌مه‌ن، ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دیدگای سعوودیه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه نیشانداوه، كه به ئاگربه‌ستێكی شه‌ش مانگی ده‌ستپێده‌كات، دواتر 3 مانگ بۆ دانوستان له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی ئیداره‌دانی قۆناغی ئینتیقالی، كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی شرۆڤه‌كاران، دوایین پێشهاتی دانوستانه‌كان له ئه‌نجامی باشبوونی په‌یوه‌ندیی نێوان سعوودیه و ئێران هاتووه‌ته ئاراوه، له به‌رامبه‌ریشدا یه‌مه‌نییه‌كان هه‌ر هه‌نگاوێكی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ، به ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌یاندنی وڵاته‌كه‌یان به كه‌نارێكی ئارام ده‌زانن.