ئیسپانیا 50 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر ده‌كات
پلانی هێرشی تیرۆریستیان له پشووی هاوینه هه‌بوو
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی ئیسپانیا 50 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر ده‌كات كه پلانی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستیان له پشووی هاوینه له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان هه‌بوو.
ده‌ستگیركراوانی داعش، نییه‌تی ته‌قینه‌وه‌یان له شوێنی قه‌ره‌باڵغی گه‌شتیارانی به‌ریتانی و ئیسپانی هه‌بوو.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس، یه‌ك له‌سه‌ر سێی 150 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون كه به‌شێكن له پلانی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.
ئه‌و ئاماره هه‌ژێنه‌ی ئه‌وروپا، له لایه‌ن ئه‌نستیتۆی ئێلكانۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه بوونی 150 گومانلێكراوی جیهادی له نێوان ساڵی 2013 تا مانگی ئایاری 2016 له ئیسپانیا ده‌ستنیشانكراوه و 86% ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستگیر كراون، سه‌ر به رێكخراوی داعشن.
94% له ده‌ستگیراوانی داعش له ئیسپانیا به‌شداری هێرشی تیرۆریستی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر بوونه‌و 6% به‌ناوی "گورگه‌كانی ته‌نیا" به‌شداری هێرشی تیرۆریستی بوونه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌ناوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئیسپانیا" بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه 35.4% گومانلێكراوانی تیرۆر ئه‌ندامی شانه، گرووپ یان تۆری تیرۆریستی بوون كه پلانی هێرشی تیرۆریستیان له ئیسپانیا هه‌بوو.
65% له‌وانه سه‌ردانی سوریا و عێراقیان كردووه و به چه‌كدارانی داعش له هه‌ردوو وڵات په‌یوه‌ست بوونه.