هێزی دەریایی ئەمەریکا: کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس یولیۆس گەیشتە گەرووی تایوان
K24 - هەولێر:
فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس یولیۆس گەیشتە گەرووی تایوان.
لە راگەیەندراوێکدا هێزی دەریایی ئەمریکا بڵاویشیکردەوە، تێپەڕبوونی کەشتی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس یولیۆس بەگەروی تایواندا دژی هیچ لایەنێک نییە و لەچوارچێوەی ئازادی هاتوچۆکردن بووە لەسنوری ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا.
ئەمە لەکاتێکدایە چین تایوان بەبەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و رۆژی 8 ی ئەم مانگەش مانۆڕێکی سەربازی سێ رۆژەی لە گەوری تایوان ئەنجامدا.