سوودانی و كۆلێبا په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و كیێڤ تاووتوێ ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:
له به‌غدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و كیێڤ و هه‌ماهه‌نگی بازرگانی نێوانیان كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشوازی كرد له دیمترۆ كۆلێبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاووتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئۆكرانیا له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی كرا.
سوودانی جه‌ختی له كرانه‌وه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تی عێراق له‌به‌رده‌م داهاتووی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا كرده‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به پره‌نسیپی عێراق له‌به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبونه‌وه چه‌كدارییه‌كان كرد و رایگەیاند، "پاڵپشتی له گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كان دەکەینەوە".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه دیمترۆ كۆلێبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، ویستی وڵاته‌كه‌ی بۆ كاراكردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات نیشاندا.
هه‌روه‌ها كۆلێبا رۆڵی عێراقی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان له‌پێناو سه‌قامگیری نێوده‌وڵه‌تی، بەرزنرخاند.