مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له مووچه‌ی عێراق
"داهاتوو ئومێدبەخشه"
K24 - هەولێر:
راوێژكاری دارایی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رجده‌كرێت.
مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح، راوێژكاری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی، تایبه‌ت به كوردستان24، دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر مووچه و پرسه داراییه‌كان كراوه، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر بودجه ده‌بێت.
گوتیشی: پرسی مووچه پرسێكی نیشتمانی، مرۆیی و ئه‌خلاقییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر ناكرێت و یاسای بودجه‌ش وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "بودجه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ره‌شنووسه جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت، واتا به‌دڵنیاییه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له مووچه‌ی گه‌لی عێراقی و خه‌ڵكی هه‌رێمیش وه‌ك هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه هه‌ر خه‌ڵكی ئێمه‌یه، بۆیه دڵنیام كه ئه‌وه‌ی له بودجه‌دا په‌سه‌ند ده‌كرێت، وه‌ك چۆن رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، به هه‌مان شێوه جێبه‌جێ ده‌كرێت".
مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پاكێجه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك له رێككه‌وتنه‌كاندا هاتووه، ته‌واوبكرێت و بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن".
ئه‌و راوێژكاره‌ی سوودانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "حكومه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به هه‌موو روون و راشكاوی و شهفافیهتێكهوه له‌گه‌ڵ برا به‌ڕێزه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن، هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌شدام كه هه‌رێمی كوردستانیش له‌دوای ساڵی 2015ـه‌وه تا ئێستا به هه‌ندێك قۆناغی تاقیكاریدا تێپه‌ڕیوه و ئێستاش گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی هه‌موو لایه‌ك و مامه‌ڵه‌كردن به بودجه‌ی فیدراڵی، وا ده‌بینم گه‌یشتوونه‌ته خاڵێكی ئه‌رێنی كه خاڵی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یه و كاروباره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق باشتر به‌ڕێوه‌ده‌چن، بۆیه من متمانه‌ی ته‌واوم به‌و بابه‌ته هه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی پرسه ده‌ره‌كییه‌كانیش یه‌كلایی بكرێنه‌وه،
هه‌روه‌ها گوتیشی: "داهاتوو ئومێدبەخشه".