ئالان حەمەسەعید: قوتابخانەی سێ دەوامی یا نامێنێ یا ژمارەیان زۆر کەم دەکرێتەوە

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، قوتابخانەی سێ دەوامی یا نامێنێ یا ژمارەیان زۆر کەم دەکرێتەوە.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی کاری کابینەی نۆیەمدا گەشەپێدان و پەرەپێدانی قوتابخانە حکوومییەکان گرنگیی پێدراوە و لەم ماوەیەدا 1300 قوتابخانە نۆژەن کراونەتەوە، 79 قوتابخانە دروستکراون و هه‌روه‌ها زیاتر لە 22 قوتابخانە لە ژێر کارکردندان.

گوتیشی: "تا سەرەتای مانگی نۆ، قوتابخانەی سێ دەوامی یا نامێنێ یا ژمارەیان زۆر کەم دەکرێتەوە".