به تۆمه‌تی سووكایه‌تی به ئه‌ردۆغان سزا درا
به پێنج هه‌زار لیره سزا دراوه
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په عوسمان بایده‌میر به تۆمه‌تی سوكایه‌تی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به پێنج هه‌زار لیره‌ی توركی سزا درا.
دادگای ئه‌نقه‌ره به ئاماده‌بوونی پارێزه‌رانی ئه‌ردۆغان و بایده‌میر، لێدوانێكی بایده‌میر به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆغان به پێشڵكردنی مافی شه‌خسی له قه‌له‌مدا و بڕیاریدا قه‌ره‌بووی ئه‌و پێشڵكردنه بكرێته‌وه، كه به‌هۆیه‌وه په‌رله‌مانتار عوسمان بایده‌میر به پێنج هه‌زار لیره سزا درا. پارێزه‌ی ئه‌ردۆغان پێشتر داوای 20 هه‌زار لیره وه‌ك قه‌ره‌بوو كردبوو.
بادیده‌مری له رۆژی 10 ئه‌یلولی 2015 له وته‌یه‌كدا له شاری جزیره ره‌خنه له سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر پرسی كورد له باكووری كوردستان گرتبوو.