له باكووری كوردستان هاتوچوو له هه‌ندێ ناوچه قه‌ده‌غه ده‌كرێت و له هه‌ندێكیشی هه‌ڵده‌گیرێت
له نسێبین 123 رۆژه هاتوچوو قه‌ده‌غه كراوه
K24 – هه‌ولێر
له شارۆچكه‌ی فارقینی ئامه‌د هاتوچوو قه‌ده‌غه ده‌كرێت و له شاری نسێبین پاش 132 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچوو هه‌ڵده‌گیرێت
والیی ئامه‌د له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتوچوو له هه‌ندێ له گه‌ره‌كانی شارۆچكه‌ی فارقین قه‌ده‌غه ده‌كات. هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌و ناوچانه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كردووه.
له كاتژمێری 4:00 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هاتوچوو بۆ كاتێكی نادیار قه‌ده‌غه‌كراوه.
له لایه‌كی تره‌وه له شاری نسێبین، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچوو هه‌ڵده‌گیرێت.
والیی مێردین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند قه‌ده‌غه‌ی هاتوچوو له نسێبین له رۆژی 18 ته‌موز هه‌ڵده‌گیرێت كه بۆ ماوه‌ی 123 رۆژ هاتوچوو له‌م شاره قه‌ده‌غه‌كرابوو.