به فه‌رمی... مۆرگان له یانه‌ی رۆماوه بۆ مۆناكۆی فڕه‌نسا گواسترایه‌وه
یانه‌ی مۆناكی فڕه‌نسی له به‌یاننامه‌یه‌كدا گواستنه‌وه‌ی مۆرگان دی سانتیسی گۆڵپارێزی له ریزه‌كانی رۆمای ئیتاڵییه‌وه به گواستنه‌وه‌یه‌كی ئازاد بۆماوه‌ی یه‌ك وه‌رز راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م گۆڵپارێزه دوای واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌چێته لۆزانی سویسرا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی یانه‌كه‌یه‌وه بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مۆرگانی ته‌مه‌ن39 ساڵ دڵخۆشی خۆی به په‌یوه‌ندیكردنی به مۆناكۆی فڕه‌نسی ده‌ربڕی و ده‌ڵێت شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه په‌یوه‌ندیم به‌و یانه‌یه‌وه كرد و ده‌چم بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ری تیپهكهبم له بردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی له وه‌رزی داهاتوو.
مۆرگان، له نێوان 2005 بۆ 2012 بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كراوه و وه‌ك گۆڵپارێزی دووه‌م له دوای بۆفۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی یوڤێنتۆس، ئۆدێنزی، سێڤییا، گه‌ڵاته‌سه‌رای و ناپۆلی كردووه.