تیمی كوردستان ده‌بێته یه‌كه‌مین تیم له مێژوودا به‌شداریی ئه‌م پێشبڕكێیه ده‌كات
تیمی كوردستان رایسینگ ده‌بێته یه‌كه‌مین تیم كه له مێژوودا به فه‌رمی نوێنه‌رایه‌تی كوردستان ده‌كات له پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل له پاڵه‌وانێتی جیهانی GT.
تیمی پێشبڕکێی کوردستان له 2023 به‌شداریی له پێشبڕکێی GT World Challenge ده‌كات كه یه‌كێكه له گرنگترین پاڵەوانێتی ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا.
ئیسحاق توتوملو كه نوێنه‌رایه‌تی تیمی كوردستان ده‌كات، کوردێکی لە دایکبووی ئیسپانیایە، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی ئامەدی باکوری کوردستانە، لە ساڵی 1985 لە شاری بارسێلۆنا لە دایک بووە، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2002ـه‌وه چووه‌نه نێو پێشبڕكێیه‌كانی ئۆتۆمبێل، تا ئێستا لەگەڵ چەندین تیم بەشداری پێشبڕكێیه‌كانی کردوو، دواتر تیمێك دادمه‌زرێنێت به ناوی كوردستان،له 2019 توانی به ئاڵای كوردستان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبێنێت لە پاڵەوانێتی "نۆرنبێرگ"ـی ئەڵمانیا، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری "ئاودی Audi " له نێوان 25 ڕكابهردا.