سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: ده‌رفه‌تی مه‌زن و به‌ربه‌ستی گه‌وره له‌به‌رده‌ممانه
گه‌لی كوردستان به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر
سەرۆكی هەرێمی كوردستان به ده‌ربڕینی پشتگیری خۆی بۆ ماف و داواكاری پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی كوردستان رایگه‌یاند گه‌لی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت كە دەرفەتی مەزن و تەحەددیاتی گەورەی تێدایە.
مه‌سعوود بارزانی له كۆبوونه‌یه‌كدا لەگەڵ سەرۆك و سكرتێری پارتە توركمانییەكانی هەرێمی كوردستان به ئاماژه پێدان به قۆناغەكانی مێژووی دەوڵەتی عێراق رایگه‌یاند بۆ تێپەڕاندنی تەحەدییاتەكان و مسۆگەركردنی دەستكەوتەكان هەموولایەك پێویستی بە یەكتری هەیە.
سه‌باره‌ت به مافی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان، سەرۆك بارزانی رایگه‌یاند جیاكاریی نەژادی و ئایینی له كوردستاندا جێگەی نابێتەوە و هەموومان لە مرۆڤایەتیدا برا و یەكسانین و دەبێ یەكتر قبووڵ بكەین.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و قوناغی پشتی شه‌ڕی داعش كه پێویستە ژیان و مافی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان گەرەنتی بكرێت و ڕێگە نەدرێت چیتر كارەساتەكان دووبارە ببنەوە.
سەرۆك و سكرتێری پارتە توركمانییەكانی هه‌رێم پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه به گیانێكی كوردستانی و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمیش بۆ پاراستنی پێكهاتەكان و چەسپاندنی مافە دەستوورییەكانیان لە دەستووری عێراقی گرنگ نرخاند و پشتگیری خۆشیان بۆ سیاسەت و ستراتیژی و هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی بۆ ئاییندەی عێراق و كوردستان دەربڕی.