دەوربەری فڕۆكەخانەی گەیارە لە دەستی داعش رزگاركرا
K24 - ھەولێر
ھێزە عێراقییەكان ئاشكرایان كرد كە چواردەوری فڕۆكەخانەی گەیارە لە ژێردەستی چەكدارانی داعش رزگاركراوە.
دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی دەوروبەری فڕۆكەخانەی گەیارە كۆتایی ھات و بە ناوچەكە بە تەوای لە دەستی داعش رزگاركرا.
زیاتر لە مانێگە ھێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی ناوچەكانی باشووری مووسڵیان دەستپێكردووە، تا ئێستا چەند ناوچەیەكیان لە دەستی داعش رزگاركردون یەكێك لە ناوچە گرنگەكانیش بنكەی سەربازی گەیارەیە كە لە چەند رۆژی رابردوو بە ھاوكاری و پشتیوانی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان كۆنترۆڵكرایەوە.