جۆ بایدن پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسوڵمانانی جیهان دەکات

K24 - هەولێر:
سەرۆکی ئەمەریکا پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە تەواوی موسوڵمانانی جیهان دەکات و دەڵێت، کار بۆ نەهێشتنی ئیسلامۆفۆبیا دەکات.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، خۆی و جیلی خێزانی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە تەواوی موسوڵمانانی جیهان دەکەن و سەرسامی خۆی بە بەخشندەیی و میهرەبانی موسوڵمانانی جیهان دەردەبڕێت.
ئاماژەی بەوەشدا، جەژنی رەمەزان نیشانەی کۆتاییهاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانە و موسوڵمانان بە جوانترین شێوە ماڵەکانیان دەڕازێننەوە و جلی جوان لەبەردەکەن و سەردانی یەکدی دەکەن.
بایدن راشیگەیاند، مانگی رەمەزان مانگێکە موسوڵمانان تێیدا نزاو پاڕانەوە و خێر و چاکە ئەنجامدەدەن، مانگێکە بیرماندێنێتەوە کۆمەڵگەی موسوڵمانان چۆن ئازار دەچێژن و لە برسییەتی و هەژاریدا دەژین.
ئاشکراشیکرد، ئیدارەکەی پابەندە بە دەستەبەرکردنی ئاشتی بۆ هەمووان و نەهێشتنی رق و کینە و ئیسلامۆفۆبیا، بۆ ئەوەی ئەمریکایەکی گشتگیر بنیاتبنێن