به فه‌رمی....یاریزانێك له پرێمه‌ر لیگه‌وه بۆ سێریا ئه‌ی گه‌ڕایه‌وه
یانه‌ی سه‌نده‌رلاندی ئینگلیزی به فه‌رمی هه‌واڵی ڕۆیشتنی ناوه‌ڕاستكاری ئیتاڵی یانه‌كه بۆ یانه‌ی ناپۆلی راگه‌یاند.
ماڵپه‌ری ده‌یلی مه‌یلی بریتانیاش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئیمانوێل جیاكێرینی به فه‌رمی بۆ وه‌رزی داهاتوو بۆ خولی ئیتاڵیا ده‌گه‌ڕێته‌وه و بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز درێسی یانه‌ی ناپۆلی ده‌پۆشێت.
جیاكێرینی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به‌شداریی له یۆرۆی 2016 كرد و ئاستێكی به‌رزیشی پێشكه‌ش كرد، له هاوینی 2013 له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه بۆ ریزه‌كانی سه‌نده‌رلاندی ئینگلیزیه‌وه گواسترایه‌وه، وه‌رزی رابردووش به شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی بۆلۆنیای ئیتاڵیا كرد.

ئیمانوێل جیاكێرینی، به درێسی یانه‌ی سێندهرلاندی ئینگلیزی له وه‌رزی 2013 ـ 2014ـی پرێمه‌ر لیگ.