حكومه‌ت پێداچوونه‌وه به داواكاری مامۆستایان ده‌كات
به‌پێی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی مامۆستایان و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی مامۆستایان كردووه كه نیگه‌رانی و داواكارییه‌كانیان وه‌رگیراوه و پێداچوونه‌وه به داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ین و هه‌وڵی جددیشی ده‌ده‌ین به زووترین كات كێشه‌كانیان به‌پێی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت.