داوا ده‌كات راهێنه‌رێكی بیانی ببێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان

هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان مافی میوانداریی مۆندیالی هه‌رێمه بێ ده‌وڵه‌ته‌كانی به‌ده‌ستهێنا كه به (كۆنیفا) ناسراوه، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌ڵێت: زیاتر له ملیۆنێك دۆلارمان پێویسته بۆ میوانداریكردنی جامی كۆنیفا.
دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌یه‌ك له سه‌ره‌تای مانگی رابردوو بۆ پشكنینی یاریگه و فرۆكه‌خانه و هۆتێل و لایه‌نی ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، لێژنه‌كه پێكهاتبوون له سه‌رۆكی كۆنیفا (ئه‌ندرێس بلیند)ـی سویدی، هاوشانی دوو جێگره‌كه‌ی كریستۆفی هه‌نگاری و دیمیتری كه خه‌ڵكی رووسیا بوو، دواتر مه‌له‌فی كوردستان هاوشانی مه‌له‌فی چه‌ندان هه‌رێمی دیكه‌ی وڵاتانی مه‌كسیك، ڤێنزویلا، فلیپین و چیللی خرایه ده‌نگدان، دواجار مه‌له‌فی میوانداریكردنی كوردستان زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24 نیسانی 2023، تاریق عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ساڵی داهاتوو هه‌رێمی كوردستان به به‌شداریی 16 هه‌ڵبژارده میوانداریی جامی كۆنیفا ده‌كات.
تاریق عه‌بدولره‌حمان گوتیشی: پێش ئه‌وه‌ی مه‌له‌فی كوردستان بخه‌ینه نێو كێبڕكێی میوانداریكردنی جامی كۆنیفا، راپۆرته‌كه‌مان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان ناردووه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراوه.
له باره‌ی خه‌رجییه‌كانی جامی كۆنیفا، له به‌رسیڤێكی په‌یامنێری كوردستان24، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رایگه‌یاند بۆ میوانداریكردنی جامی كۆنیفا زیاتر له ملیۆنێك و 800 هه‌زار دۆلارمان پێویسته.
تاریق عه‌بدولڕه‌حمان له وڵامێكی دیكه‌ی كوردستان24، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ جامی كۆنیفا پێویسته راهێنه‌رێكی بیانی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان بكات. ده‌شڵێت: ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی به‌شداریی جامی كۆنیفا ده‌كه‌ن به پاڵاوتن سه‌ركه‌وتوون، كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی میوانداریی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كات راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتووه، به‌شێك له هه‌ڵبژارده‌كان وڵاتانی ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا، رووسیا، مه‌كسیك، فیلیپین، ڤێتنام، هیند و سوید دێن.
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان پێشتر له 2012 میوانداریی مۆندیالی هه‌رێمه‌كانی كرد و نازناوه‌كه‌ی برده‌وه، دوایینجاریش به‌شداریی پاڵه‌وانییه‌تیی جامی كۆنیفای 2016ـی كرد كه له هه‌رێمی ئه‌بخازیای سه‌ر به وڵاتی رووسیا به‌ڕێوه‌چوو كه تێیدا پله‌ی هه‌شته‌می به‌ده‌ستهێنا.