ده‌يانه‌وێت ته‌نگ به ئێران هه‌ڵچنن
پڕۆژەیەکی نوێی پێشکەش ئه‌نجوومه‌نه‌كه كردووه و تێيدا داوايكردووه، فشارى زیاتر بخرێته سەر پرۆژە مووشەکییەکەی ئێران.
K24 – هه‌ولێر:
بۆب کورکەر، به‌رپرسى په‌يوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنه‌رانى ئەمریکا له پشكى كۆمارييه‌كان، پڕۆژەیەکی نوێی پێشکەش ئه‌نجوومه‌نه‌كه كردووه و تێيدا داوايكردووه، فشارى زیاتر بخرێته سەر پرۆژە مووشەکییەکەی ئێران.
كوركهر دەیەوێت یاسای سزاکانی سەر ئێران هەتا ساڵی 2026 بەردەوام بن.
پرۆژەکە هەوڵدەدات دامەزراوە داراییەکانی ئێران بە هۆی وڵاتانی سێيەمەوە دەستیان بە دۆلاری ئەمریکا نەگات و وەزارەتەکانی بەرگری، دەرەوە و خەزێنەی ئەمریکا و بەڕێوبەرایەتیی زانیاریی نەتەوەیی ئەمریکا بە دووساڵ جارێک راپۆرتێک لەبارەی ستراتيژیی هاوبەشی 10 ساڵییان دژ بە چالاکییەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا پێشکەش بکەن.
ئەو پرۆژەیە گەمارۆی نوێی سەر چەند به‌رپرسێکی سوپای پاسداران و ئەو لایەنانەش لە خۆ دەگرێت کە بە یارمەتیده‌ری پرۆژە مووشەکیەکەی ئێران دەزانرێن.