لاڤرۆڤ: ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی گفتوگۆ ره‌تده‌كه‌نه‌وه و مه‌یدانی جه‌نگ هه‌ڵده‌بژێرن

K24 - هەولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی شكسته دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی، جیهان له مه‌ترسییه‌كان نزیكبووه‌ته‌وه. ده‌شڵێت: ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی گفتوگۆ ره‌تده‌كه‌نه‌وه و مه‌یدانی جه‌نگ هه‌ڵده‌بژێرن.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له نیویۆرك رایگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر خواست و ئاره‌زووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
لاڤرۆڤ هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می جه‌نگی سارد، جیهان له مه‌ترسییه‌كان نزیكبووه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌شڵێت: "دووژمنه‌كانی جیهان سووده‌كانی جیهانگه‌رایی و ئابووری له‌ناو ده‌به‌ن، به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی گفتوگۆ به‌لاوه ده‌نێن، ئه‌وان داوای گۆره‌پانی جه‌نگ ده‌كه‌ن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرفته‌كان".
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.