وه‌زاره‌تی كاری عێراق: 163 هه‌زار كه‌س به نایاسایی مووچه وه‌رده‌گرن
K24 - هەولێر
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا 163 هه‌زار كه‌س به ناساسایی تۆماركراون.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی "بەردەوامین لە پشکنینی داتای خێزانە سوودمەندەکان بۆ دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی شایستەی ئەو یارمەتییە کۆمەڵایەتییە نین و هەزاران راپۆرتیان سەبارەت بە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرپێچیکاران لەسەر تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی كۆكردووه‌ته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەت و دامەزراوە ناحکومییەکان و کەرتی تایبەت، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ دەرکردنی ئەوانەی شایستە نین و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران ده‌گیرێته‌به‌ر، ئەو بڕە پارانەی وه‌ریانگرتووه، وه‌ریده‌گرنه‌وه.