كتومت لاسايى رووحانى ده‌كاته‌وه
كتومت وه‌ك رووحانى قسه ده‌كات و به‌ناوى ئه‌وه‌وه وه‌ڵامى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌داته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سێ نوێنەری پەرلەمانی ئێران داوا لە سەرۆک کۆمار دەکەن بەرەو رووی براکەی ببێتەوە چونكه كتومت وه‌ك رووحانى قسه ده‌كات و به‌ناوى ئه‌وه‌وه وه‌ڵامى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌داته‌وه.
حسێن فەرەیدوون، برای حەسەن رووحانییە و لە نووسینگەی سەرۆک کۆمار کار دەکات.
سێ نوێنەری پەرلەمانی ئێران داوا دەکەن ئه‌و برايه‌ى رووحانى ده‌ربكرێت چونكه ده‌توانێت به تۆنى ده‌نگ و قسه‌كردن لاسايى سه‌رۆك كۆمار ده‌كاته‌وه.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاويكرده‌وه، سێ نوێنەری شارەکانی خومەینی شەهر، شاهین شەهر و مەشهەد لە پەرلەمانی ئێران، لە نامەیەکدا داوایان لە رووحانی کردووە براکەی لە کارەکە دوور بخاتەوە.
ئەو نوێنەرانە دەڵێن حسێن فەریدوون بەدەنگی سەرۆک کۆمار چەند جار بە تەلەفۆن پێوەندیی بە خەڵکەوە کردووە و جارێکیش شەهیندۆخت موڵاوێردیی جێگری سەرۆک کۆماری لە ئەنجامدانی سەدانێک پەشیمان کردووەتەوە.