"باوكم دكتۆر كوشتى"
خێزانی سینەماکاری کۆچکردووی ئێران، عهباس كيا رۆستهمى سکاڵا لەسەر پزیشکان تۆمار دەکەن.
K24 – ههولێر:
خێزانی سینەماکاری کۆچکردووی ئێران، عهباس كيا رۆستهمى سکاڵا لەسەر پزیشکان تۆمار دەکەن.
سینەماکاری ناوداری ئێران، عەباس کیا رۆستەمی، 10 رۆژ لەمەوبەر بە هۆی نەخۆشی کۆچی دواییکرد و کوڕە گەورەکەی دەڵێت سکاڵا لەسەر پزیشکان تۆمار دەکات.
ئەحمەد کیا رۆستەمی کوڕە گەورەی عەباس کیا رۆستەمی رایگەیاند، خێزانهكهيان پزیشکانی ئێرانی لە مردنی كيا رۆستهمى بە تاوانبار دەزانن.
کیا رۆستەمی، بەهاری ئەمساڵ لە تەمەنی 76 ساڵیدا تووشی نەخوشی رێخۆڵە هات.
چوار جار نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدرا و بەهۆی یەکێک لە نەشتەرگەرییەکانەوە تووشی خوێنبەربوون هات. دواتر رەوانەی نەخۆشخانەیەکی پاریس کرا و لەوێ کۆچی دواییکرد.