کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی کۆنسێرتی هیوا و هێز دەکات

K24 – هەولێر:

کۆنسێرتی هیوا و هێز بۆ منداڵانی توشبووی شێرپەنجە، لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی ئەکادیمیایی ئێدوێنای ئەمریکی و بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24، لە ڕێکەوتی 28و 29ــی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

رۆژی سێشەممە (25ــی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023)، عومەر ئەحمەد، بەرپرسی بەشی ئازیزان و بێهاوژینانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بە کوردستان24ــی راگەیاند، کۆمەڵێک هونەرمەند بانگهێشتکراون لەهەر چوار پارچەی کوردستان، داهاتی ئەم کۆنسێرتەش دەخرێتە خزمەتی منداڵانی توشبووی شێرپەنجە.

لەلایەن خۆیەوە هەڵوێست محەممەد، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کۆنسێرتەکە بە کوردستان 24ــی راگەیاند، ئەکادیمیایی ئێدوێنای ئەمریکی بە هەماهەنگی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەم کۆنسێرتە سازدەکەن، داهاتەکەشی بۆ توشبووانی شێرپەنجە تەرخاندەکرێت.
وا بڕیارە کۆنسێرتی هیواو هێز لە رۆژی 27 و 28 مانگ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا  کاتژمێر 5ــی ئێوارە، بە ئامادەبوونی هونەرمەندان هەڵوێست، رۆژین، خێرۆ عەباس و هانی سازبکرێت.

رێککەوتی (18ــی ئادار/ مارسی 2022)، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی ئەکادیمیای ئێدوینای ئەمریکی و سپۆنسەری میدیایی کەناڵی کوردستان 24 کۆنسێرتێکی تایبەت بە میوزیک سازکرد، بۆ کۆمەڵێک ژەنیاری نێودەوڵەتی لە چەندین ووڵاتی جیاواز کە مەبەست لێی گەڕانەوەی خۆری هیوا بوو بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە. ئەوە دەکەرێتە نەریتێکی ساڵانە ئ بەخشینی هیوا و هێز بە منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە ئەرکی هەمووانە.

Fly Erbil Advertisment