نه‌مسا سزای 20 ساڵ به‌ندكردنی بۆ داعشێك ده‌ركرد
به ده‌یان گه‌نجی كردووه‌ته چه‌كدار له ریزه‌كانی داعش
K24 - هه‌ولێر:
دادگای نه‌مسا، سزای 20 ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ر بانگخوازێكی به‌ره‌گه‌ز بۆسنی ده‌ركرد، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوی داعش له‌و وڵاته كاریكردووه و بیری توندڕه‌وی بڵاوكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه گه‌نجانی نه‌مسا، په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی رێكخراوه‌كه له عێراق و سووریا كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، دادگا سزای به‌سه‌ر ئه‌و بانگخوازه توندڕه‌وه‌دا سه‌پاندووه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجانی نه‌مسای ناردووه‌ته ناو داعش.
دادگای گراتس له باشووری نه‌مسا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناسنامه‌ی ئه‌و بانگخوازه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و بانگخوازه توندڕه‌وه به "ئه‌بو تیگما" ناسراوه و ته‌مه‌نی 34 ساڵه و په‌یوه‌ندی به رێكخراوه توندڕه‌وه‌كانی هاوشێوه‌ی داعش هه‌بووه، پێشتریش له یوگسلافیا بووه، دواتریش هاتووه‌ته ڤیه‌ننای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته و له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی دانپێدانانه‌كانی كه‌سوكاری ده‌یان له‌و گه‌نجانه‌ی كه چوونه‌ته نێو ریزه‌كانی داعش، دانیان به‌وه‌د ناوه، ئه‌بو تیگما رۆڵی له ناردنییان هه‌بووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌مسا، زیاتر له 250 كه‌سی له نه‌مسا خستووه‌ته ژێر چاودێری، كه گومانییان لێده‌كرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوی توندڕه‌وی داعش كار بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش ناردنی گه‌نجان بۆ ریزی رێكخراوه‌كه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی چیچان و بۆسنهن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش 70 كه‌س له‌وانه، چه‌كداری داعش بوونه و له ریزی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له عێراق و سووریا شه‌ڕیان كردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی نه‌مساش رایگه‌یاند، زیاتر له 40 گه‌نجی نه‌مسا، كه چه‌كداری رێكخراوی داعش بوونه، له شه‌ڕه‌كاندا كوژراون.