وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی "پێنج تیرۆریستی داعش"رادەگەیەنێت

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق
لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

K24 - هەولێر:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی "پێنج تیرۆریستی داعش" لە پارێزگای نەینەوا راگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگای نەینەوا، پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ھێزەکانیان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستگیرکراوەکان بەناو (کەرتی زاب، لیوای چیچانی و فیرقەی نەھاوەند) سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کاریان کردووە.